ئاژانسێكی ئەمریكی: هۆکاریی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەردۆغانە

ناوەندی هەواڵەکان

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسێکی ئەمریکی، دەستپێنەکرنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھان، پەیوەستە بە ئەنجامی گەڕیی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیاوە و ھۆکاری سەرەکی ڕاگرتنیشی  خودی ئەردۆغانە.

ئاژانسی (سی ئێن بی سی) ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی كردەوە، بیانووەکەی تورکیا، بۆ ڕاوەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان، کە بریتییە لە پشکنینی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت، بیانوویەکی زۆر لاوازە و ڕاستییەکەی ئەوەیە، کە دەستپێکردنەوەی پەیوەستە بە ئەنجامی گەڕیی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماەی تورکیاوە و خودی ئەردۆغانی لە پشتەوەیە.

ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکییەوە بۆ بازاڕەکانی جیھان، لە ٢٥ی ئاداری ئەمساڵەوە ڕاگیراوە، پێشتر حكومەتی هەرێم ڕۆژانە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەكرد.

س.س

Comments are closed.